بەڤیدیۆ: ئینگلتەرا گەیشتە چارەکی کۆتایی و رووبەڕووی سوید دەبێتەوە



لە قۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی ئینگلتەراو کۆڵۆمبیا  لە قۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٨ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا ئینگلتەرا توانی ٤-٣ بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە یاریەکە بباتەوە ئەمەش دوای ئەوەی بە گۆڵێک لە کاتی یاسایی و زیادکراوی یاریەکە یەکسانبون.
یاریەکە لە یاریگای سپارتاک بە ئامادەبوونی ٤٤ هەزار هاندەر ئەنجامدراو تێیدا لە گێمی یەکەم هەردوو هەڵبژاردە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبووین و ئەو گێمە بە بێ گۆڵ مایەوە.
لە گێمی دووەمی یاریەکەو لەخولەکی ٥٧ هاری کەین توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ ئینگلیزییەکان بە لێدانی سزا بکاتو  یاریەکە بەم ئەنجامە تا خولەکی ٩٣ بەردەوامبوو، بەڵام لەو خولەکەدا یەری مینا توانی بە لێدانێکی سەر گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ کۆڵۆمبیەکان تۆمار بکات و ئەنجامەکە ١-١ یەکسان بکاتەوە.
دواتر ناوبژیوانی ئەمریکی " مارک گیگر، یاریەکەی بردە کاتی زیادکراوەوەو هەردوو هەڵبژاردەی جارێکی تر نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکە چووە لێدانەکانی سزاوە.
لە کاتی لێدانەکانیش ئینگلتەرا توانی ٤-٣ یاریەکە بباتەوەو  سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی مسۆگەر بکات.
ئینگلتەرا لە قۆناغی هەشت رووبەڕوی سوید دەبێتەوەو یاریەکەش کاتژمێر ٥:٠٠ لە  رۆژی شەممە ئەنجام دەدرێت.





AM:12:18:04/07/2018