به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه بۆ نزیك 50 پله‌ى سه‌دی، پارێزگارى دیاله سبه‌ینێی كرده پشووى فه‌رمیی.
ڕاگه‌یاندنى پارێزگاری دیاله، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه موسه‌ننا تمێمی، پارێزگار، بڕیاریداوه سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكوومییه‌كان، پشوو بێت.
هۆكارى پشووه‌كه‌ى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه شه‌پۆلێكى گه‌رما عێراق و هەرێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه.
وێستگەی "پلەیسێرڤێڵ"ی ئەمریكی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا بۆ پێوانی پلەی گەرما رایگەیاند ئەمڕۆ شاری عەمارەی سەر بەپارێزگای میسان بەرزترین پلەی گەرمای لەسەر ئاستی جیهاندا تۆمار كردووە.
وێستگەكە رایگەیاندووە دوێنێ سێشەممە پلەی گەرمای عەمارە 51ی پلەی سەدی تێپەڕاندووە، بەمەش بووەتە یەكێ لە گەرمترین ناوچەكانی سەر رووی زەوی.