چەند چارەسەرێکی سروشتی بۆ سوتانی ئاسمانەی دەم



 سوتانەوەی ئاسمانەی دەم کێشەیەکی زۆرباوە رۆرکەس توشی ئەم حاڵەتە دەبێت ئەمەش بەهۆی خواردن و خواردنەوەی زۆر گەرمەوەیە کەدەبێتە هۆی کوشتنی خانەو شانەکانی پێستی  ناودەم  هەستێکی ناخۆشت پێێدەبخشێت.
 بۆچارەسەری ئەم حاڵەتە ئەم ڕێگا سروشتیانە بەکاربهێنە.

ـ  ئاوی سارد: ڕاستەوخۆ دوای سوتانی ناودەم هەندێک ئاوی سارد ڕابدە بەدەمتدا.

ـ ماست یان شیر: خواردنی هەندێک ماستی سارد یاخود شیر توانای نەهێشتنی ئازارو سوتانەوەی ناو دەمی هەیە.

ـ جێڵی ئالوڤێرا: ئالوڤێرا هەمیشە بەکاردێت بۆ ئەوجێگایانەی کە دەسوتێن لەبەرئەوە دەبێتە هۆی نەرمکردنی پێست، بۆیە هەرکات توشی سوتانی ناودەم بویت دەتوانی ئەم جێڵە بدەیت لە جێگای سوتاویەکە.

ـ هەنگوین:  دەتوانی هەندێک هەنگوین بەنەرمی بهێنی بەئاسمانەی دەمتدا ، بەپێی چەند لێکۆینەوەیەک هەنگوین دژە میکرۆبە و توانای چارەسەی خێرای هەیە.

وە هە ف

سەرچاوە: medical news today



PM:01:32:05/07/2018