ڤیدیۆ:بەرازیل ماڵئاوایی لە مۆندیالی ٢٠١٨ کرد


لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی بەرازیل ٢-١ بە بەلجیکا دۆراو ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.
یاریەکە لە یاریگای کازان ئەرینا ئەنجامدراو تێیدا بەلجیکا لە گێمی یەکەم توانی دوو گۆڵ لە لایەن هەریەکە لە فێرناندینهۆ بەهەڵەو دی برۆین بکات و گێمی یەکەم ٢-٠ پێشبکەوێت.
دواتر بەرازیل لە گێمی دووەم دەستی بە هێرشەکانی کردو توانی لە خولەکی ٧٦ دا گۆڵێک لەلایەن یاریزان ریناتۆ ئۆگۆستۆ تۆمار بکات و ئەنجامەکە کەمبکاتەوە.
لە کۆتایدا یاریەکە ٢-١ بە سودی بەلجیکا مایەوەو توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر بکات و بەرازیلیش ماڵئاوایی کرد.
لە قۆناغی پێش کۆتایی بەلجیکا رووبەڕووی بەلجیکا دەبێتەوەو یاریەکەش کاتژمێر ٩:٠٠ لە رۆژی سێشەممە ئەنجام دەدرێت.





PM:11:26:06/07/2018