لە تەقینەوەیەکدا لە بەردەم بارەگایەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە شارۆچکەی بەسیڕە لە پارێزگای دێرزور لە سوریا، ١٨ کەس کوژران.
ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی ڕاگەیاندووە، تەقینەوەکە لە ڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە سەرکردەیەکی هەسەدە و ١٠ ئەندامی کوژراون، لەگەڵ ٧ هاووڵاتی مەدەنی کە یەکێکیان منداڵە.
هەرچەند تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەیەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام زۆربەی ئەو تەقینەوانەی لە سوریا ئەنجامدەدرێت داعش بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت.