بەم ڕێگا سروشتیانە کێشی لەشت زیاد بکە



 زۆێک لەمڕۆدا بەدەست کێشی زۆر لەشەوە دەناڵێنن بەڵام لەهەمانکاتیشدا چەندین کەس هەن کە کێشی لەشیان بەپێی پێویست نیەو زۆر لاوازن هەروەها خوازیاری ئەوەن ببن بە خاوەن کێشێکی تەندروست و گونجاو. بۆیە ئەگەر دەتەوێت کێشی لەشت بەڕێگەیەکی تەندروست زیادبکەیت ئەوائەم ڕێگا سروشتیانە بگەر بەر.

ـ  زۆر خواردن: ئەگەر دەتەێت کێشی لەشت زیاد بکەیت ئەوا هەوڵ بدە چەندین جۆر خواردن تێکەڵ بکەیت بەتایبەت ئەوخواردنانەی کەپڕۆتینیان تێدایە.

ـ بەباشی خەوتن: بەباشی خەوتن زۆر گرنگە بۆ زیادبونی کێشی لەش و بونیادنانی ماسۆلکە بۆیە هەوڵ بدە شەو زو بخەویت، هەروەها کاتژمێری نوستنت با لە8 کاتژمێر کەمتر نەبێت.

ـ دەفرێکی گەورە بەکاربهێنە: ئایا تا ئێستا بیستوتە ئەگەر ویستت کێشت دابەزێنی ئەوا لەدەفرێکی بچوکدا نان بخۆیت باشترە، هەروەها ئەگەر ویستت کێشی لەشت زیاد کەیت ئەوادەفرێکی گەورە بەکار بهێنە بۆ ئەوەی زیاترت پێبخورێت.

ـ هەوڵبدە خۆت بەهێز بکەی: وەرزشکردن زۆر گرنگە بۆزیادبون و بەهێزی لەش، بەلام ئەگەر هاتو وەرزشت کرد لەهەفتەیەکدا لەسێجار زیاتر مەیکە بۆئەوەی لەوماەیەدا ماسۆلکەکان گەشە بکەن.

ـ لەسێ ژەم زیاتر خواردن بخۆ:  زیادکردنی ژەمە خۆراکەکان یارمەتی بەدەستهێنانی بڕێکی زیاتر کالۆری دەدات بەڵام هەوڵ بدە خواردنە پرۆتینیەکان بێت.

ـ  بزانە کام جۆرە پڕۆتینە دەخۆی:  پڕۆتین باشترین سەرچاوەیە بۆزیادبوونی کێشی لەش، ئەو خواردنە پرۆتینانەی کە پێویستن بۆزیادکردنی کێشی لەش ئەمانەن: مریشک، ماسی،جگەری مریشک و جگەری حەیوان، هێلکە، شیر، پەنیر ، نۆک، پاقلەمەیەکان،گوێز، بادەم.

وە: هە ف

سەرچاوە: bright sdie



PM:04:45:07/07/2018