لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیاو لە چارەکی کۆتایدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام توانی لە سوید بباتەوەو پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی ببڕێت.
ئینگلتەرا توانی بە دوو گۆڵی هەریەکە لە ماگوری و دیلی ئەلی یاریەکە بباتەوەو کە هەردوو گۆڵەکە لە گێمی یەکەم و دووەم تۆمارکران.
بەم سەرکەوتنە ئینگلتەرا توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی و رووبەڕووی براوەی یاری کرواتیاو روسیا دەبێتەوەو یاریەکەش چوارشەممە ئەنجام دەدرێت.