ناوبژیوانی هەردو یاریەکەی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ دیاری کرا



یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناوبژیوانی هەردوو یاریەکەی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیای دیاری کردو کە ناوبژیوانێکی ئۆرۆگوایی و تورکیە.
یەکێتیەکە ناوبژیوانی ئۆرۆگوایی ئەندریس کونهای بۆ یاری بەلجیکاو فەرەنسا دیاری کرد کە یاریەکە سبەی سێشەممە کاتژمێر ٩:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
هەروەها ناوبژیوانی تورکی کۆنیت شاکیر بۆ بەڕێوەبردنی یاری ئینگلتەراو کرواتیا دیاری کراوە کە ئەم یارییە لە رۆژی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت.



PM:09:51:09/07/2018