لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان تانکەرێکی سووتەمەنی و پاسێکی گەشتیاری لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ساڵح زه‌ندی، جێگری ئۆپراسیۆنی دامه‌زراوه‌ی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی سنه، بە ئاژانسی میهری ئێرانی راگەیاندووە، لە کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕووداوێکی هاتووچۆ له نێوان تانکه‌رێکی هه‌ڵگری سوته‌مه‌نی و پاسێکی گەشتیاریی ڕوویداوه، كە هاوڵاتیانی لە سنەوە بۆ تاران دەگواستەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە لە کۆی 17 کەسی نێو پاسەکە 15 کەسیان گیانیان لەدەستداوەو تەنها دوو کەسیان توانیویانە خۆیان لە رووداوەکە دەربازبکەن.
ئەو بەرپرسەی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی سنه ئەوەشێ خستوەتەڕوو، کە بەهۆی ئەو روداوەوە ئیداره‌ی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی بۆ ئه‌م رووداوه ڕاگه‌یاندووه.
هەروەها هەروەها له‌م ڕووداوه‌شدا دوو ئۆتۆمبێلی دیکه‌ش سووتاون، که له‌و کاته‌دا به‌و ڕێگایه‌دا تێپه‌ڕیون، کە بە هۆی ڕووداوەكەوە برینداری تری لێكەوتووەتەوە بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە، کە دۆخی تەندروستیی ژمارەیەك لە بریندارەكانیش ناجێگیرە.