پێنجوێن...لە ماوەی دوو شەودا دەستبەسەر ٢٤ ماتۆرسكیلی بێ سەرەتا دەگیرێت

پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، لە ماوەی دوو ەوی رابردوودا توانیویانە دەست بەسەر ٢٤ ماترۆسکیلی  بێ سەرەتادا بگرن، کە بونەتە هۆ بێزارکردنی هاوڵاتیان و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی یاسا دەکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، لە درێژەی ئەو هەڵمەتەی بەشی پۆلیسی پێنجوێن پێی هەستاوە بۆ دەستبەرداگرتنی ماتۆرسكیلی بێ سەرەتا، كە بۆتە هۆی بێزاری دانیشتوانی قەزای پێنجوێن، توانرا ئەمشەو دەست بەسەر ۹ ماتۆرسكیلی بێ سەرەتادا بگیرێ و خاوەنەكانیان ڕوبەڕوی یاسا بكرێتەوە،

ئەوەش خراوەتڕوو، پاش سكاڵای ژمارەیەكی بەرچاو لەدانیشتوانی قەزای پێنجوێن، بەرامبەر زۆربونی ماتۆرسكیلی بێ سەرەتا كە بۆتە ھۆی بێزاركردنیان، لەسەر فەرمانی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەھا عەبدولكەریم بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە دوو شەوە ھەڵمەتێكی فراوان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلە بێ سەرەتاكان دەستی پێ كردوە، كە توانراوە لەماوەی ئەم دوو شەوەدا ۲٤ ماتۆرسكیلی بێ سەرەتا دەستگیر بكرێن و خاوەنەكانیان ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە.

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، لەچوارچێوەی ئەو پلانە ئەمنییەی لەلایەن لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانییەوە راگەیەندراوەو ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رۆڵی سەرەكیان ھەیە تێیدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە ھەڵمەتەكانیان بەردەوام دەبێ بۆ لێپێچینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ئوتومبیل و ماتۆرسكیلی بێ سەرەتاو سەرجەم پێشێلكارییە یاساییەكانی تر.




AM:09:32:13/07/2018