ریاڵ مەدرید بە جددی هەوڵەکانی بۆ پەلکێشکردنی نەیمار دەستپێکردەوە


لە رۆژی پێنجشەممەوە یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ کڕینی ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان، نەیمار دا سێلڤا دەستپێکردووەو دەیەوێت بە زووی کۆتایی بە هێنانی بهێنێت.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی گلۆبۆی بەرازیلی یانەی ریاڵ مەدرید نێردراوی خۆی رەوانەی بەرازیل کردووە تا قسە لەگەڵ نوێنەرەکەی نەیمار بکەن و قسە لەسەر پەیوەندیکردنی ئەو ئەستێرەیە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکەن.
رۆژنامەکە نوسیوشیەتی، یانەی پاریس سانجێڕمان زۆر بە زەحمەت دەستبەرداری نەیمار دەبێت کارەکانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریاڵ مەدرید زۆر قورس دەبێت.
رۆژنامەکە نرخی کڕینی ئەو یاریزانەی ئاشکرا کردووە کە زیاترە لە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ.




PM:08:24:13/07/2018