رۆژین نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

كچە ھونەرمەندی كوردی باکوری کوردستان رۆژین، نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "جەنەکا ڤیڤکا" بە شێوەزاری کرمانجی بڵاوکردەوە.

لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب رۆژین کلیپێکی نوێی بڵاوکردوەتەوە، کە تیایدا بە شێوازێکی جیاواز لە کۆمەڵێک لە کچ و کوڕی بیانی دەرکەوتووەو جەجلوبەرگێکی جیاوازەوە سەمایان لەگەڵدا دەکات.

رۆژین لە ساڵی 1980 لە شاری ئەدەنە لە دایكبووە و بە رەچەڵەك خەڵكی شاری مێردینی باكووری كوردستانە، جگە لە گۆرانی و موزیك، لە بواری شانۆش خزمەتی بە ھونەری كوردی كردووە. رۆژین 20 ساڵە گۆرانی دەڵێت و تائێستا 7 ئەلبوومی بڵاوكردووەتەوە.



PM:08:08:14/07/2018