فیفا باشترینەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی دیاری کرد



لە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨، هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا توانیان ٤-٢ لە کرواتیا  ببەنەوەو  بۆ دووەمجار لە مێژوویاندا نازناوی مۆندیال بەدەست بێنن.
فیفا خەڵاتی باشترینەکانی دیاری کرد کە بەمشێوەیە بوو..

-    خەڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیالی ٢٠١٨ بە مۆدریچ درا
-    خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالی ٢٠١٨  بە مباپی درا.
-    خەڵاتی باشترین گۆڵچی بە کۆرتوای بەلجیکی درا.
-    خەڵاتی یاری خاوێن بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا درا.
-هاری کەین وەکوو گۆڵکار بە ٦ گۆڵ دیاری کرا.



PM:08:48:15/07/2018