یانەی ریاڵ مەدرید باشترین گۆڵچی مۆندیالی کڕی



رادیۆی مۆنتیکارلۆی فەرەنسا بڵاوی کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی بە هێنانی گۆڵچی هەڵبژاردەی بەلجیکاو باشترین گۆڵچی مۆندیالی ٢٠١٨ هێناوە.
رادیۆکە ئاشکرای کردووە نرخی هێنانی ئەم گۆڵچیە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ٣٥ ملیۆن یۆرۆی تێچووەو لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەرەسمی یانە شاهانەییەکە رایدەگەیەنێت.
کۆرتوا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا توانی پلەی سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٨ بەدەست بێنێت و لە ٧ یاری تەنها ٥ گۆڵی لێکراو لە لایەن فیفاوە خەڵاتی باشترین گۆڵچی مۆندیالی ٢٠١٨ی پێدرا.



PM:08:56:17/07/2018