یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی کۆتایی بە هێنانی گۆڵچی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی رۆما ئەلیسۆن کیپر هێناوەو لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەرەسمی گرێبەستەکە رادەگەیەنرێت.
رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویان کردۆتەوە، گرێبەستی نێوانی یانەی لیڤەرپوڵ و رۆما لەسەر ئەلیسۆن کۆتایی هاتووەو ئەو گۆڵچییە بووە بە یاریزانی یانە ئینگلیزییەوەو گرێبەستەکەش لە نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ ملیۆن یۆرۆ بووە.
ئەلیسۆن بێجگە لە یانەی لیڤەرپوڵ، یانەکانی ریال مەدرید و چێڵسی هەوڵی کڕێنیان دەدا، بەڵام لە کۆتایدا بڕیاریدا بچێتە یانەی لیڤەرپوڵەوە.