بۆزاڵبوون بەسەر شەرمکردندا ئەم هەنگاوانە بنێ



شەرمکردن یەکێکە لەدیاردە باوەکان لەناو خەڵکیدا زۆرێک بەهۆی شەرمکردنەوە ناتوانن زاڵ ببن بەسەر هەستەکانیاندا وایان لێدەکات لەکۆمەڵگەو خەڵکی دوور بکەونەوە ، زۆرجار شەرم کردن هۆکارە بۆ شکست هێنان لەکارەکانت.
 بۆزاڵبوون بەسەر ئەم هەسەتەدا ئەم هەنگاوانە بنی:

ـ لەخۆت ڕازیبە: دەبێت لەوە تێبگەیت کە هەمووکەسێک  جیاوازە هیچ کەسێک وەک تۆ نیە، هەروەها ئەگەر لەخۆت ڕازی بیت ئەوا شتەکان زۆر بۆت ئاسان دەبێتو دەتوانی زاڵ ببی بەسەر شەرمەکردندا.

ـ بۆخۆت بە: ئەگەر دەتەوێت زاڵ ببی بەسەر شەرمکردندا وە ئەو قەلەقیەیەی کە بەرامبەر بەکۆمەڵگا هەتە ئەوا دەبێت وابیر بکەرەوە کە خەڵکی سەیری تۆ ناکەن،ئەگەر وابیر بکەیتەوە ەخەڵکی چاویان لەسەر تۆیە ڕەنگە تووشی قەلەقی ببی ئەمەش وادەکات هەست بەشەرم بکەیت.

ـ  ئاگاداری خۆتبە:  ئاگابوون لەخۆت دەبێتەهۆی باوەڕبوون بەخۆت، تەنانەت بچوکترین شت کە بەکارهێنانی پاککەرەوەی ددان، و تەندرووست ڕاگرتنی نینۆکەکانت . جیاوازیەکی گەوورەت لادروست دەکات بۆیە پێویستە هەمیشە جوان پۆش بیت و خۆت بەخاوێن ڕابگری بۆ ئەوەی متمانەت بەخۆت هەبێت و توانای گفتوگۆکردنت هەبێت لەگەڵ دەوروبەر.

ـ مەشق بکە چۆن قسەبکەیت:  ئەگەر وویستت قسە لەگەڵ خەڵکدا بکەیت هیچ پێویست ناکات شەرم بکەیت پێش ئەوەی قسەبکەیت هەوڵ بدە مەشقی لەسەر بکەیت.

ـ  تیشک بخەرە سەر کەسانی دیکە:  کەسانی شەرمن هەمیشە واهەست دەکەن دەبێت بابەتی سەرنج ڕاکێش هەبێت قسەی لەبارەوە بکەن بەڵام نابێت وابیربکەنەوە دەبێت هەوڵ بدەی زیاتر تیشک بخەیتە سەر کەسانی دیکە ئەمەش وادەکات زاڵ بی بەسەر شەرمدا.

ـ  هەناسەیەکی قوڵ هەڵبکێشە:  کاتێک لەدەوروبەری خەڵک وەستایت هەستت بەشەرم کرد هەوڵبدە یەکسەر هەناسەیەکی قوڵ هەڵبکێشی و بەخاوی بیدەیتەوە ئەم مەشقە وات لێدەکات بحەسێیتەوە.

ـ  ماسۆلکەکانت بحەسێنەرەوە کاتێک بێ ئارام بوویت:  حەسانەوەی ماسۆلکەکان گرنگە هەوڵ بدە بەچەند خولەکێک ماسۆلکەکانت بحەسەینیتەوە.

ـ سەیری چاوەکانی بەرامبەر بکە:  چاوبڕینە چاوی بەرامبەر زۆر گرنگە بۆدروست بونی هەستی متمانە بەخۆ بوون بۆیە لەکاتی قسەکردندا چاوببڕە چاوی بەرامبەر.

ـ وە هە ف

سەرچاوە: Brain dose




AM:12:35:19/07/2018