لویس ئینریکی وەکوو راهێنەری ئیسپانیا پێشکەشکرا


ئەمڕۆ لویس ئینریکی لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە پێشکەشی میدیاکانو  هاندەران کرا.
ئەمرۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، رۆبیالیس، ئینریکی بۆ ماوەی دوو ساڵ ناساندو ئەو راهێنەرەی پێشووی بەرشەلۆنە تا دوو ساڵی تر راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیایە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئینریکی وتی، لۆپتیگۆی و هێرۆ کاری نایابیان لەگەڵ هەڵبژاردەکە کردووەو ئێستا منیش دەبێت گۆڕانکاری بکەم و ئێستاش کاتەکە قۆناغێکی نوێیەو دەبێت لە روی تەکتیکییەوە گۆڕانکاری بکەین.






PM:08:16:19/07/2018