بەرەسمی یانەی لیڤەرپوڵ بەسەرکەوتووی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەلسیۆن ئەنجامدا


ئەمرۆ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ، سەرکەوتووبوو لە کڕینی گۆڵچی یانەی رۆمای ئیتاڵیاو هەڵبژاردەی بەرازیل، ئەلیسۆن پیکر بە بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ کە ئەم نرخە گرانترینە لە مێژووی تۆپی پێدا.
هەر ئەمرۆ یانەی لیڤەرپوڵ پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەم گۆڵچیە ئەنجامداو بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو پێشکەشی هاندەران بکرێت.
ئەلسیۆنی تەمەن ٢٥ ساڵ، لە لایەن یانەکانی چێڵسی و ریاڵ مەدریدەوە هەوڵی کڕینی دەدرا، بەڵام لە کۆتایدا یانەی لیڤەرپوڵ سەرکەوتووبوو لە کڕینی.



PM:11:22:19/07/2018