باشووری کوردستان دوو رۆژی فێنک بەڕێدەکات

هەرچەندە کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە ناوەڕاستی هەفتەوە شەپۆلێکی گەرما عێراق و هەرێم بگرێتەوە، بەلآم ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەک شەممە کەشوهەوای هەرێم فێنک دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی یەک شەممە فێنک دەبێت و پلەی گەرما لە خوار ٤٠ پلەو نزیک ٤٠ پلە دەبێت.

دوێنێ کەشناسی عێراق بلآویکردەوە پلەی گەرمای عێراق لە دوای ناوەڕاستی هەفتە شەپۆلێکی گەرما رووی تێدەکات و پلەکانی هەندێک شاری عێراق بەرزدەبێتەوە بۆ ٥٠ پلە.



AM:09:59:21/07/2018