کەمترین موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران دیاری دەکرێت

جەمال ئەسەدی پسپۆڕی یاسایی عێراقی رایگەیاند،  كەمترین موچەی خانەنشینانی پەرلەمان نزیكەی دوو ملیۆن دینار دەبێت.

ئەو پرسپۆڕە ئاساییەی عێراق بە میدیاکانی وتووە، بەپێی یاسای مافی ئیمتیازاتی ئەندامانی پەرلەمان، كە ماوەیەك پێش تەواوبوونی خولی سێهەمی پەرلەمان پەسەندكرا، موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران بە ڕێژەی سەدی دەبێت، ئەوەش بە گوێرەی ساڵی خزمەت و بڕوانامە.

وتیشی، موچەكە لە ملیۆنێك و ٨٠٠ هەزارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە چوار ملیۆن و ٤٠٠ هەزار و  كەمترین موچەی خانەنیشینیش بۆ ئەو پەرلەمانتارانەیە، کە كەمترین خزمەتیان هەیە و هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیین.

هەروەها وتی بەرزترین موچەش بۆ ئەوانەیە زۆرترین خزمەت و بەرزترین بڕوانامەیان هەیە، ئەو پەرلەمانتارەشی، کە خزمەتی لە ١٥ ساڵ كەمترە، بۆ هەر ساڵێك پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.


PM:07:46:21/07/2018