پەیامنێرە شۆخەکەی ڕووداو بە عەزیەکەیەوە هەموانی سەرسامکرد

ئاڵا شاڵی پەیامنێری کەناڵی ڕووداو، لە ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بلاوکردووەتەوە کە بە عەزیەوە دەرکەوتووە و هەموان دەڵێن زۆر جوان بووە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئاڵا شاڵی پەیامنێری دیاری ڕووداو چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هەموان سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی ڕووداو، ئاڵا شاڵی وتی کە هاوسەرگیری لەگەڵ پڕۆفیسۆرێکدا کردووە و لە ئێستادا دوو منداڵی هەیە.

هەروەها هەر لەو چاوپێکەوتنەدا باسی لەوە کرد کە ماستەری لە زمانی ئەڵمانیدا هەیە و هەندێک ڕۆژیش بەهۆی کارەکەیەوە ناتوانێت ئاگای لە منداڵەکانی ببێت و باسی لەوەکرد کە منداڵەکانی دایەنیان هەیە و ئەوان ئاگایان لێیان دەبێت.

ئاڵا وتیشی کە هەردوو منداڵەکەی کچە و یەکێک لە منداڵەکانی پێنج ساڵە و زۆر کات لاسایی دەکەنەوە، هەروەها باسی لەوەشکرد کە نازناوی شاڵی لەوەوە هاتووە کە ئەو یەکێکە لە بنەماڵەی شاڵی کە لە شاری سلێمانی یەکێکن لە بنەماڵە کۆنەکانی ئەو شارە.

ئەو هەروەها وتی "من كە شووم كرد، هاوژینەكەم پێیگوتم تۆ كە لە میدیا كار دەكەیت، تكایە ژیانی تایبەتیی ئێمە لەوە دووربخەرەوە. هاوژینەكەم پڕۆفیسۆری مێژووی هونەرە، زۆر پشتگیریم دەكات و ئەو نەبێت من ناتوانم كار بكەم. منداڵەكانم زۆر كەم دەبینم، ئاسان نییە دایك بیت و لە میدیا كار بكەی."

سەبارەت بەوەی چۆن لەگەڵ هاوسەرەکەی یەکتریان ناسیوە دەڵێت "هەردووكمان یاری تایكواندۆمان دەكرد، لەوێ یەكترمان ناسی، ئێستا پێكەوە گۆڕەپانی ئەسپسواریمان هەیە."

ئاڵا شاڵی لە سلێمانی لەدایك بووە. زیاتر لە 27 ساڵە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە. ماستەری لە زمانی ئەڵمانیدا هەیە. هەروەها بەشی تەلەڤزیۆن و سینەما و كۆمەڵناسی خوێندووە. پێشتر بۆ بەشی كوردی و ئەڵمانی دەزگایWDRكاری كردووە. ماوەی 7 ساڵ مامۆستای زمانی ئەڵمانی بووە.


 

A post shared by Aalla Shaly (@aalla.shaly) on

 

Le gal Tanya xani xushkim. Shanazit pewa dakam xushke shazakam 😘😘

A post shared by Aalla Shaly (@aalla.shaly) on



PM:12:42:22/07/2018