یانەی پاریس سانجێڕمان بڕیار لەسەر رابیۆت دەدات


یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رەتیکردەوە دەستبەرداری یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی رابیۆت ببێت.
رابیۆتی تەمەن ٢٣ ساڵ گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزی داهاتوو بە کۆتا دێت و لە ئێستاشدا رەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوەو دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە یان ریاڵ مەدرید بکات.
رۆژنامەی سپۆرت بلاوی کردۆتەوە، تۆخێلی راهێنەری پاریس سانجێڕمان رابیۆتی بە مانەوە رازی کردووەو رەتیکردۆتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری ببێت و ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان دەیانەوێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بهێڵنەوە.




PM:12:56:22/07/2018