هونەرمەندی لاوی کورد "شاباز زەمانی" بەم زوانە بەرهەمێکی نوێی لەگەڵ هونەرمەندی ئەرمەنی ناوداری جیهانی "سوپەر ساکۆ" بڵاودەکاتەوە.
"شاباز زەمانی" لەهەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی، "یەكێک لە كارەكانم لە داھاتودا لە گەڵ سوپەرساكۆ دەبێت، چاوەروانبن".
شاباز زەمانی خاڵی شاری سلێمانییەو خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانییەو هەوادارێکی زۆری هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکدا کرد کە ڕۆڵی لە یەکێک لە کلیپەکانیدا بینیبوو.