وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی
كوردستان ناوی ئەو كەناڵانەی ئاشكرا كرد كە قەرزدارن و مۆڵەتی ساڵانەیان تازە
نەكردۆتەوە و گەر مۆڵەتەکانیان نوێنەکەنەوە دادەخرێن.
وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم
ئاگاداری 35 كەناڵی كوردی کردووەتەوە كە مۆڵەتەكانیان تازە بكەنەوە و قەرزەكان
بدەنەوە.
وەزارەتی رۆشنبیری ئاماژە بەوە
دەكات كە چەند جارێك ئەو كەناڵانە ئاگادار كراونەتەوە بۆ ئەوەی مۆڵەتەكانیان تازە
بكەنەوە و قەرزەكانیان بدەنەوە و هۆشداری ئەوەش دراوە كە لەپاش ئاگاداركردنەوەكە
هەر كەناڵێك مۆڵەتەكەی نوێ نەكاتەوە، دادەخرێت.