باشترین رۆژەکانی هەفتە بۆ سێکسکردن دیاری کرا

پسپۆڕان گونجاوترین و باشترین رۆژەکانی هەفتە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سێکسکردن بۆ هاوسەران دیاریدەکەن.

بەگویڕەی توێژینەوەیەک، کە زانكۆی لەندەن  ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، باشترین کات بۆ سەرجێی کردن ڕۆژێكی دیاری كراوی نییە، بەڵام باشترین کات بۆ ئەو كەسانەی زۆرینەی كاتەكانیان بە كاركردنەوە بەسەر دەبەن، ڕۆژی پێنج شەممە کاتێکی گونجاوە.

پسپۆڕەكان دەلێن، رۆژانی پێنج شەممان دەردانی هۆرمۆنە سێكسییەكان دەگەنە لوتكە، بە تایبەت لە بەیانیاندا كە چێژێكی زۆری بۆ هەردوو ڕەگەز دەبێت.

هەروەها ئاماژە بەوەشدەکەن، کە باشترین کاتیش بۆ جوتبونی ژن لەگەڵ هاوسەرەکەیدا رۆژانی دوای حەوتەمین سوڕی مانگانەو رۆژانی هاوینە، چونکە رێژەی ڤیتامین دی لە لەشدا زیاد دەکات، بەمەش ئاستی هێلکەدان زیاد دەکات و ئەگەری دوگیان بوون و ئارەزوی سێکسی ژن دەبێتە دوو هێندە.




AM:11:24:24/07/2018