موچەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق سالانە ٧٥٥ ملیۆن دۆلارە
لە کاتێکدا کە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لە ناوەڕاست و باشوری عێراق درێژەی هەیە، میدیاکان ژمارەی فەرمانبەر و موچەکانیان ئاشکرادەکەن.
چەند میدیایەکی عێراقی ژمارەی فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراق ئشکرا دەکەن، کە هەزار و ٩٥٥ فەرمانبەرن و بودجەی ساڵانەی ئەو فەرمانبەرانەش بە دینار ٢٣٥ ملیارە، کە دەکاتە ١٩٦ ملیۆن دۆلار.
هەرچی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقە ژمارەی فەرمانبەرەکانی هەزار و ٦٨ فەرمانبەرە، بودجەکەی ٥١ ملیار دیناری عێراقییە، کە دەکاتە ٤٦ ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.
هەروەها سەرۆکایەتی وەزیران، کە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دامەزراوەکانی و نوسینگەی سەررەکوەزیران و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەگرێتەوە، ژمارەی فەرمانبەرەکانیان سێ هەزار و ٥٨٧ فەرمانبەرە، بودجەکەیان بە دینار ٦١٥ ملیارە، کە دەکاتە ٥١٣ ملیۆن دۆلار خەرجی ساڵانە.
هەرچی بودجەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دامەزراوەکانییەتی بە حەشدی شەعبی و دەزگای سیخوڕی و ئاسایشی نیشتیمانی و دەزگاکانی تر، دوو ترلیۆن و نیو دیناری عێراقییە، کە دەکاتە دوو ملیار دۆلار ساڵانە.
PM:12:08:24/07/2018