محەمەد عەودە، بەڕێوەبەری ناوەندی فەلەكناسی بە میدیای سکای نیوزی راگەیاند" ڕۆژی شەممە 11ی ئاب لە ناوچە عەرەبیەكان ناتوانرێت بە چاو و بە بەكارهێنانی تلیسكۆب ببینرێت.
بەڕێوەبەری ناوەندی فەلەكناسی وتیشی"گریمانەی ئەوەدەكرێت ڕۆژی یەك شەممە 12ی ئاب تەواوكەری مانگی (زولقعدە) بێت و ڕۆژی چوار شەممە 22ی ئاب یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە”.
هەورەها ڕوونیشی كردەوە، ڕەنگە شایەتی چەند كەسێك سەبارەت بە بینینی مانگ لە ڕۆژی شەممەدا قبوڵ بكرێت و بەوشێوەیە ڕۆژی سێ شەممە 21ی ئاب بكرێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
محەمەد عەودە وتیشی " ئەگەر ڕۆژی چوار شەممە 22ی ئاب 10ی زولجە بێت، ڕۆژی سێ شەممە 9ی زولحجە حاجیان دەچنە كێوی عەرەفە بۆ بەجێهێنانی یەكێك لە ڕوكنە سەرەكیەكانی حەج".