سۆنیا بێتووشی رەخنە لە باشووری کوردستان دەگرێت

سۆنیا بێتووشی، خانمە دیزاینەر و شاجوانی ٢٠١٦ی ئێران ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوەو رەخنە لە خەڵکی باشوری کوردستان دەگرێت.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، سۆنیا بێتوشی شاجوانی ٢٠١٦ی وڵاتی ئێران فاشن دیزاینەری کورد، لە نوێترین دەرکەوتنیدا رەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە پێیان دەڵێن ئێوە ئێرانین دەڵێت، "ئەگەر ئێمە ئێرانی بین ئێوەش عێراقین".

سۆنیا لە ساڵی 1991 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە بواری دیزاین و فاشیۆن لەکاتی ئێستادا بەهۆی ئەو دیزانە ناوازەنەی کە دروستی دەکات بۆتە یەکێک لە کەسە بەناوبانگەکانی ئەو بوارە، لەسەر ئاستی وڵاتەکی و دنیا.




PM:12:59:25/07/2018