قاسمی سلێمانی هاتە دەنگ

قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بە توندی وەڵامی ترامپی دایەوە و ڕایگەیان ئێمە گەلێکین ئامادەین بۆ شەهید بوون و بەرەنگاربوونەوە.

قاسم سلێمانی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە فەیلەقی قودس توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکای هەیە و جەختی کردەوە کە دەریای سوور بۆ هێزەکانی ئەمریکا ئارام نییە.

قاسم سلێمانی لە میانی وتارێکیدا کە لە هەمەدان پێشکەشی کردووە ئامۆژگاری ترامپی کردووە کە پەند لە مێژوو وەربگرێت و جەختی کردەوە ئەگەر تا دوێنێ دەریایی سور بۆ ئەمریکییەکان ئارام بووبێت لە ئەمرۆوە ئارام نابێت.



PM:12:09:26/07/2018