بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ ئەو کەسانەی لە
ژیانی هاوسەرێتییان هەیە گرفتی جەستەییان دەبێت و هاوشێوه‌ى ئه‌و زيانانه‌ى له جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كهولييه‌كان
به‌ر جه‌سته ده‌كه‌ون.
ژماره‌يه‌ك له توێژه‌رانى زانكۆى نيڤادا و مێشيگان لە ئه‌مه‌ريكا
چاودێرى 373 هاوسه‌ريان كردووه و وەک رۆزى شروت توێژەرەی ئەو لێکۆڵینەوەیە دەڵێت
"چاودێرى ژماره‌يه‌ك هاوسه‌رمان له 16 ساڵى يه‌كه‌مى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيريان
كردووه و دواتر به‌راوردى ره‌وشى ته‌ندرووستى ئه‌و كه‌سانه‌مان كردووه، كه كێشه‌ى
زۆرى هاوسه‌رگيريان هه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كێشه‌يان كه‌مه".
هەروەها دەشڵێت "دڵنيابووينه‌ته‌وه له‌وه‌ى كێشه‌كانى هاوسه‌رگيرى
و ناكۆكى نێوان هاوسه‌ران كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر جه‌سته ده‌بێت و كاردانه‌وه‌ى
مه‌ترسيدارى له سه‌ر جه‌سته ده‌بێت و تووشى هه‌وكردن و تێكچوونى كۆئه‌ندامى هه‌رس
و له‌ده‌ستدانى ئاره‌زووى خواردن و ده‌ردانى زۆرترى رژێنه‌كانى په‌يوه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ
ده‌بێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر كاره‌كانى دڵ و سيستمى به‌رگرى
له‌ش درووست ده‌كه‌ن".
ئەو توێژەرە وتشییەتی "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى له
په‌يوه‌ندى هاوسه‌ريدا هه‌ن زيان به ته‌ندرووستى جه‌سته ده‌گه‌يه‌نن، هه‌ر وه‌ك
ئه‌وه‌ى جگه‌ره كێشان و خواردنه‌وه كهولييه‌كان زيان به جه‌سته ده‌گه‌يه‌نن".
هه‌روه‌ها ڤيرۆنيكا لامارش کە ئەویش توێژەرێکی ترە وتوویەتی "توێژينه‌وه‌كان سه‌لماندوويانه، كێشه‌ى
ناو خێزان كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌ركه فسيۆلۆژييه‌كانى جه‌سته ده‌بێت و ئه‌و
كێشانه ده‌بنه هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ردانى رژێنه‌كانى په‌يوه‌ست به هه‌وكردن و
ماندووبوون و تێكچوونى سيستمى به‌رگرى و له‌ده‌ستدانى ئاره‌زووى خواردن".
ڕاشیگەیاندووە، "ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى له‌گه‌ڵ يه‌كديدا ته‌بان،
ئه‌و په‌يوه‌ندييه باشه‌يان كاريگه‌رى ئه‌رێنى زۆر له‌سه‌ر ته‌ندرووستيان درووست
ده‌كات".
توێژينه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى
له رووى ده‌روونييه‌وه ژيانيان سه‌قامگيره، كه‌متر تووشى نه‌خۆشى ده‌بن و ئه‌گه‌ريش
تووشى نه‌خۆشى بن، ئه‌وا زووتر چاك ده‌بنه‌وه".