خانمە مۆدێلی شۆخ و شەنگی شاری سلێمانی "شێنێ هۆشیار" چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکیشی بڵاوکردەوە، بەڵام هەوادارانی رەخنە لە جلەکانی دەگرن و شێنێش بە توندی وەڵامیان دەداتەوەلە هەوادارانی دەگرێت.
شێنێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردوەتەوە، کە بە بەرگی کۆنی کوردییەوە دەرکەوتووەو زۆر شۆخ دەرکەوتووە بەڵام هەوادارانی رەخنەی لێدەگرن بەوەی جلەکانی دایکی لەبەر کردووە.
شێنێ لە بەشی ستۆری ئینسراگرامەکەی نوسیویەتی، " ئەم خەڵکە زۆر سەیرە، بەڕاستی نەخۆشن، بچن بۆلای دکتۆری دەرونی، ئەڵێن ئەوە کراسی دایکیەتی لەبەری کردووە، ئینجا من فەخری پێوەدەکەم ئەگەر وابێت".
شێنێ هۆشیار ئیسماعیل تهمهنی 24 ساڵه و لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو دهرچووی پهیمانگهی هونهره جوانهكانه، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە دهكات، کە بەهۆی جوانییەکەیەوە لهلایەن ههوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەرکردووە.