ژەمی بەیانیان یەکێکە لە گرنگترین ژەمەکان پێویستە فەرامۆش نەکرێت و بایەخێکی تایبەتی پێ بدرێت.، هەروەک پسپۆڕانی بواری خۆراکیش ئاماژە بەوەدەکەن، نەخواردنی نانی بەیانی چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و ئەو كەسانەی نانی بەیانی ناخۆن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن زیاترە .
سوودەکانی ژەمی خواردنی بەیانی لەرووی تەندروستیەوە:
-نانی بەیانی وریات دەکاتەوە و تەرکیزت بەهێز دەکات.
-رێژەی شەکر لە خوێن دا دادەبەزێنێت.
-ەستی برسێتی کەم دەکاتەوەو بەمەش کێشی لەش دادبەزێنێت.
-خۆراکی پێویست دەدات بە لەش بەتایبەت ڤیتامین و کانزاکان.
-لەش چالاک دەکات
بەپێچەوانەوە نەخواردنی نانی بەیانی ئەم زیانانەی هەیە:
- کەمبوونەوەى ڕێژەی خۆراک لە لەشدا کە نەخۆشی کەمخوێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
- بەرزبوونەوەى فشارى خوێن کە نەخۆشییەکانى دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و جەڵتەى مێشک.
- کێشی لەش زیاد دەکات.
- لاوازبوونی خانەکانى مێشک.
-پەکخستنی هەڵمژینی پرۆتینەکان لەلایەن لەشەوە.
-تێکچوونی میزاج و هەستکردن بە بێ وەزەیی و بێتاقەتی.