جەعفەر ئیمنیکی پەرلەمان رێگە نادار سۆران عومەر لە دۆسیەی رۆژنامەنوسە ونەکە شایەتی بدات

جەعفەر ئیمنیکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی بوونی پاڕیزباندیەوە، رێگە نادات پەرلەمانتار "سۆران عومەر" وەک شاهید لەسەر دۆسیەی رۆژنامەنووسە ونبووەکە شاهیدی بدات.

بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری-ەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوەو وێنەیەکی دەست "سپی"  کەوتووە، تیایدا ئاماژە بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاری کۆمەڵ سۆران عومەر کراوە لەبەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر.
لە نوسراوەکەدا هاتووە. ئەو پەرلەمانتارە بە سیفەتی شاهید لە کێشەی تایبەت بە رۆژنامەنووس(محەمەد حەسەن ئەحمەد) بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست".

لە نوسراوێکی دیکەدا د. جەعفەر ئیمنیکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر دەداتەوەو ئاماژە بەوە دەکات، ئاگادارتان دەکەینەوە، کە پەرلەمانتار "سۆران عومەر" پارێزبەندی لەسەرە بەگوێرەی ماددەی (٢٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

دەشڵێت، ئەگەر پەرلەمان لەکاتی دەوامی ئاسایی بوو ئەوا هەڵگرتنی پارێزبەندی لە دەسەلاتی پەرلەمانی کوردستانە ە زۆرینەی دەنگی ئەندامان و لەکاتی پشووی پەرلەمان لەلایەن سەرۆک پارێزبەندی لادەچێت.

لە بەشێکی نوسراوەکەدا  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کورسران ئەوەش دەخاتەڕوو،  لە ئێستادا لەبەرئەوەی ئەم بابەتە نەخراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان، بۆیە پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارت ناوبراو لانەبراوەو لەبەرئەوە ناتواندرێت رێکاری یاسایی دژی بگیرێتە بەر، تەنها لە عاڵەتی گرتنی راستەوخۆ بە ئەنجامدانی تاوانێکی بینراو نەبێت.



PM:12:06:31/07/2018