ئەگەر ئازاری ئێسک و جومگەت هەیە ئەوا دوور بکەوەرەوە لەخواردنی ئەم چەند خۆراکە


 زۆرێک لەخەڵکی ئازاری ئێسک و جومگەکانیان هەیە، ئەوانەی تووشی ئازار دەبن لە ئێسک و جومگەکانیاندا  تەنانەت ئەنجامدانی  چالاکییەکی ئاسایی و   ڕەنگە تووشی ئەم حاڵەتانەیان بکات  هەوکردن و ئاوسان و  ئازار،ژمارەیەکی زۆر بەهۆی ئازاری ئێسک و جومگەکانەوە دەناڵێنن بێگوێدانە جۆری ڕەگەز و تەمەن. شارەزایانی بواری تەندرووستی چەند مەترسییەکی هەندێک خۆراک دەخەنە ڕوو لەسەر ئەوکەسانەی کە ئازاری ئێسک و جومگەکانیان هەیە هەروەها هۆشیاری دەدەن کەنابێت هەرگیز نزیکی ئەم جۆرە خۆراکانە ببنەوە.
 جۆری ئەم خۆراکانەش ئەمانەن:

ـ شەکر : ئەگەر ئازاری ئێسک و جومگەت هەبوو دەبێت  خۆت بەدوور بگری لە خواردنی شەکر  چونکە دەبێتە هۆی هەوکردن وهەروەها زیادبوونی کێش ئەمەش پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەخاتە سەر ئێسک و جومگەکان بۆیە ئازاری زیاتر دەبێت.

ـ  کاربۆهیداراتی پوخت:  کاربۆهیدارتی پوخت وەک ئاردی سپی پەتاتەی سپی، برنجی سپی ، ئەمانە هۆکارن بۆ زیادبوونی کێش.

ـ گۆشتی سوور: گۆشت پێک دێت لەماددەی کیمیایی، پورین، نیترەیت، کە ئەمانە دەبنە هۆی ئازارو هەوکردن هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

ـ  ڕۆنی  گەنمەشامی: لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە ڕۆنی گەنمەشامی  دەبێتەهۆی هەوکردن.

ـ  کحول: ئازاری جومگە زیاد دەبێت بەخواردنەوەی ڕێژەیکی زۆر خواردنەوە کحولییەکان چونکە ڕێژەیەکی زۆر گلوتین و پورینی تێدایە کە کاریگەری دەبێت لەسەر جومگەو ئێسکەکان.

ـ خوێ: زۆربەی خواردنەکان ڕێژەیەکی زۆر خوێی تێدایە ، زۆر خواردنی خوێش هۆکارە بۆ بچڕانی باڵانسی شلەی لەش  بەئەمەش ئازار زیاد دەبێت.

وە هە ف

سەرچاوە: Natural Remedies & home



PM:08:49:31/07/2018