کچە گۆرانیبێژی لاوی هەورامان و کوردستان، ماریا هەورامی لەنوێترین دەرکەوتنیدا بە دوو وێنە هاوڕێکانی بەسەر دەکاتەوە.
ماریا هەورامی لە نوێترین دەرکەوتنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی خۆی و چەند پەیڤێکی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی هەوادارانی.
ماریا نووسوویەتی " ئەمڕۆی من بەڕێ ڪردنی دوێنێیە.. لە دایك بووی دەسپێڪی نوێیە.. تاریڪیەڪانی دوێنێم.. بە ڕووناڪردنی بەیانیم ئەگەشێنمەوە".
ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.