وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێم ڕایگەیاند، بۆدیارى كردنى یه‌كه‌م
رۆژى جه‌ژنى قوربان، چاوه‌ڕوانى وڵاتى سعودیه ده‌كه‌ن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، بە
ماڵپەڕی خەندانی وتووە، دیارى كردنى جه‌ژنى قوربان په‌یوه‌سته به‌مه‌راسیمى حه‌ج،
10 رۆژ پێش واده‌ى دیارى كراوى جه‌ژن راده‌گه‌یه‌نرێت كه كه‌ى ده‌كرێته یه‌كه‌م
رۆژى جه‌ژنى قوربان.
ڕاشیگەیاندووە،"ئه‌و
زانیاریانه‌ى كه له‌سه‌ر دیارى كردنى واده‌ى جه‌ژنى قوربان بڵاوده‌كرینه‌وه
زانیارى له‌سه‌دا 100نین".
ڕاشیگەیاندووە"
جه‌ژنى قوربان وه‌ك جه‌ژنى ره‌مه‌زان نیه خۆمان بڕیارى له‌سه‌ربدین، ته‌نها وڵاتى
سعودیه ده‌توانێت بریار له یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان بدات".