ئۆردوغان سزادانی دوو وەزیری ئەمەریکای راگەیاند

بەرامبەر سزادانی دوو وەزیری توركیا لەلایەن ئەمەریکاوە، ئۆردوغان سزادانی هەردوو وەزیری دادو ناوخۆی راگەیاند. 

تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا وەک ئاژانسی ئاندۆڵ رایگەیاند ئەمڕۆ فەرمانی دەرکرد بۆ سەپاندنی سزا بەسەر هەردوو وەزیری داد و ناوخۆی ئەمریكا، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەیەک لەو بڕیارەی ئیدارەی ئەمەریکا هەفتەی رابردوو بەرامبەر دوو وەزیری تورکیا دەریکرد.

ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە چوارچێوەی کۆنفرانسێکی ژنانی حیزبەکەی جەختی لەسەر ئەوە کردەوەکە بڕیاری پێشووی ئەمریكای بۆ سزادانی وەزیرانی دادو ناوخۆی توركیای " هەڵەیە ".

وتیشی، ئەگەر وەزیرانی داد و ناوخۆی ئەمریكا لە ناو توركیادا موڵك و ماڵیان هەبێت، بلۆك دەكرێن.

لەسەر قەشە ئەمەریکیەکەی لە تورکیا دەستگیرکراوەو چەندان پرسی تر رۆژ بەرۆژ ناکۆکیەکانی نێوان تورکیاو ئەمەریکا لە گەورەبووندایە.



PM:01:23:04/08/2018