ڤیدیۆ.. قاسمی سلێمانی: لەساڵی ٢٠١١دا جەنەراڵە ئەمەریکییەکان داوایان لێکردین رێگایان بدەین تا بەسەلامەتی بچنە دەرەوەی عێراق

لە نوێترین دەرکەوتنی، قاسم سلێمانی فەرمانگەی سووپای قودس هێرشێکی توند دەکاتە سەر سەرۆکی ئەمەریکا و بە پیاوی " مەلهاکان" ناو دەبات.

لەو ڤیدیدۆیەدا کە میدیا ئێرانییەکان بلآویان کردۆتەوەو دۆبلاژی عەرەبی لەسەرە، قاسمی سلێمانی دەلێت " لەساڵی ٢٠١١دا جەنەراڵە ئەمەریکیەکان دەهاتن تکایان دەکرد تا چەند رۆژێکیان بدەینێ تا لە عێراق دەربچن و نەکرێنە ئامانج".

ئەوە لە کاتێکدایە کە پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمەریکا لەوپەڕی خراپیدا و ئەمەریکا لە لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و ئێران پاشەکشەی کرد.

  



PM:03:53:04/08/2018