چوارەمین ڤیستڤاڵی شانۆیی ئەمازیخی بە بەشداری کورد بەڕێوە دەچێت

پەیمانگای رۆشبیری ئەمازیخی لە وەزارەتی کلتوری ووڵاتی مەغریب و ئاسمانی تافۆکات بۆ داهێنان، چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی ئەمازیقی لە شاری کازا بلانکا لە بەرواری 6 ی سێبتەمبەری 2018 بەبەشداری کورد بەڕێوەدەچێت.

کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد مەڵبەندی گشتی سلێمانی بەشداری ئەم فێستیڤاڵە شانۆییە دەکات بە شانۆیی " خۆشەویستی هەنگاوێک دوور بوو لێم" کە لە نوسین و دەرهێنانی زاهیری عەبەرەشە پێشکەشدەکرێت.

هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا رەش لە لێدوانێکدا بۆ سپی رایگەیاند" بەرهەمەکەمان لە ڤێستاڤاڵی شانۆی ئەمازیخی بەخۆشحاڵیەوە وەرگیراوەو، بە هیوام ئەم بەرهەمەمان هەر وەک چۆن لە کوردستان و بەغداد جێی رەزامەندی بینەران بوو، بە هەمان شێوە کارێکی باش لەم وڵاتەدا پێشکەش بکەین".

نوسەرو دەرهێنەری شانۆییەکە وتیشی "بەشداریکردنمان هۆکاری ئەو پەیوەندیە بەردەوامە بوو کە لەگەڵ مەسرەحی وڵاتی مەغریب هەم بوو، هۆکاری ئەو وارکشۆپانە بوو کە لە وڵاتی مەغریب بۆ هونەرمەندان و لاوانم سازکردبوو". ناوبراو وتیشی "لەپاڵ پێشکەشکردنی نمایشەکەمان، بە نیازین ئێوارە کۆرێک بۆ ئەدەب و شانۆی کوردی بەزمانی عەرەبی ساز بدەین لەلایەن برای ورۆشنبیر کاک ئازاد بەرزنجیەوە".   

نومیاشکردنی شانۆگەریەکی کوردی و بەزمانی کوردی لە ڤیستڤاڵی چواری شانۆیی ئەمازیخی بۆتە مانشێتی بەشێک لە  رۆژنامەکانی ئەو وڵاتە. 
لەم لینکەوە زیاتر لەسەر بەرهەمە بەشداربووەکان بخوێنەرەوە



PM:05:26:04/08/2018