کۆمسیۆن وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵاسی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایگەیاند، لە  ١١ی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ئاب، پێشکەشکردنی داواکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەستیپێدەکات و تا رۆژی ١٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ئاب، 
ئیسماعیل خورماڵی بڕیارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"، لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری  بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەستپێدەکات.

لەبارەی مەرجەکانی وەرگرتنی فەرمانبەرانەوە ئاماژەی بەوەشکرد، کە تەنها ئەو کەسانە بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن کە فۆرمەکەیان سەربە هەرێمی کوردستانە، هەروەها 
 ئەو کەسەی دادەمەزرێت لەو بنکەیە دەبێت، کە خۆی دەنگی لێ دەدات..

کۆمسیۆن باسی لەوەشكرد، خوازیاران دەتوانن لە بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران زانیارییەکان وەربگرن یان لەڕێگەی لینکێکەوە، کە ماڵپەڕی کۆمسیۆن دایدەنێت.

بڕیارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ئاماژەی بەوەش کرد، دوای بەراوردکردنی زانیارییەکان، لە پرۆسەیەکی شەفافدا ناوەکان لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە ڕادەگەیەندرێت.



AM:10:26:08/08/2018