وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە لەگەڵ ئەوەی بابەتی دەرماڵە پێویستی بە رێکخستنەوە هەیە، بەڵام مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران وەکو خۆی بەردەوام دەبێت.
ڕۆژنامەی باسی نزیک لە پارتی بڵاویکردووەتەوە هەر دەرماڵەیەک کە دراوە بە یاسا و بڕیاری پەرلەمان دراوە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی نیە بیانبڕێت.
بەپێی زانیاریەکان دەرماڵەکان تاوەکو ساڵی 2019 نوێکراونەتەوە، ئەگەر چاکسازیشی تێدا بکرێت دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٧ دەرماڵەی جۆراوجۆر ھەیە و مانگانە ١٤٤ ملیار دینار و ساڵانەش یەک ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار بۆ دەرماڵە خەرج دەکرێت.
هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیاو زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند "دروستکردنی ژمێریاری ناوه‌ندی ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ده‌رماڵه‌کان".
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیاو زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان دەڵێت:" بڕه پاره‌یه‌کی زۆر بۆ ده‌رماڵه ته‌رخانکراوه، هه‌ندێک ده‌رماڵه هه‌یه پێویست ناکات دووباره ببنه‌وه و به‌شێکیان ناوی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان هه‌یه، له وه‌زاره‌تێکه‌وه بۆ وه‌زاره‌تێکی تر جیاوازن، له‌سیستمی ژمێریاریی ناوه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌و جیاوازیانه ڕه‌چاو ده‌کرێت، کۆی گشتی ده‌رماڵه‌کانیش له‌لای حکومه‌ت ڕوون ده‌بێت".
مەدینە ئەیوب، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بەو ڕۆژنامەیەی وتووە پرسی دەرماڵەی فەرمانبەرانمان لە پڕۆژە یاسای چاکسازی مووچە دەرهێنا، ئاڕاستەی حکوومەتمان کردووە، دەبێت حکوومەت بانگی وەزارەتەکان بکات بۆ ئەوەی رێنماییەک دەربکات بۆ پرسی دەرماڵە لە بەرژەوەندی هەموو فەرمانبەران بێت.
ڕاشیگەیاندووە "ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت هه‌ر هه‌نگاوێک بنێت ته‌واوی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابڕیت، به‌ڵکو ڕێکده‌خرێنه‌وه‌و به‌شێکیش له‌ده‌رماڵه‌ی نایاسایی هه‌یه ده‌بڕدرێن، جگه‌له‌وه‌ش ناکرێت ته‌واوی ده‌رماڵه‌ی موچه‌خۆران به‌یه‌کجاریی ببڕێت".
بە پێی ئەو ئامارەکان 43% ى مووڤه بۆ موچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەچێت و لە 57% ی بۆ دەرماڵەی جێگیر‌و پیشەییەکانی فەرمانبەران دەچێت.