نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیکان دابەزینی بەخۆیەوە بینی لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە کەمتر لە ٧٣ دۆلارەوە مامەڵەی پیوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی ئاب، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا بە 66 دۆلار و 98سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت لە جۆری برێنت لە بازاڕەکانی جیهان به 72 دۆلار و 48 سه‌نت ماماڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە نرخی نەوت لەماوەی ڕابردوودا گەیشتە ٧٥ دۆلار، کە بەرزترین ئاستی بوو لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە.