بەرپرسی گروپی مامۆستایانی ناڕازیی دهۆک دادگای دەکرێت.
بەدەل بەرواری بەرپرسی گروپی مامۆستایانی ناڕازیی لە فەیسبووک
نوسیویەتی "لەلایەن پۆلیسی نەورۆزەوە ئاگادارکراوەتەوە بەهۆی بەشداریکردنی لە
خۆپیشاندانەکانی ئەمساڵ کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لەبەردەم پەروەردەی گشتی دهۆک
بەڕێوەچوو، دەبێت بچێتە بەردەم دادگا".
ڕاشیگەیاندووە هۆکاری دادگاییەکەم بەهۆی ئەوەیە کە من بە زۆر
چوومەتە ناو بینای پەروەردەی گشتی دهۆکەوە.
دەشڵێت "هەر لەکاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە هێزە
ئەمنییەکان چەندینجار ویستوویانە من دەستگیربکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی مامۆستایەکی
زۆری لێبووە نەیانتوانیووە من دەستبەسەربکەن".
بەدەل بەرواری هەروەها دەڵێت "دوای کۆتاییهاتنی
خۆپیشاندانەکانیش پۆلیسی سوات بە جلی ڕەشەوە هەوڵیانداوە من دەستگیربکەن،
چەندینجار ئازاریانداوم، بەڵام من سکاڵام تۆمارنەکرد لەسەر ئەو کەسانە چونکە
دەمزانی ئەوانیش فەرمانی سەرووی خۆیان جێبەجێدەکەن".