چەند کاتژمێر بخەویت کاریگەری دەکاتە سەر ئەوەی بمریت ؟
بەپێی چەند توێژینەوەیەک کە لەسەر پەیوەندی نووستن و مردن کراوە، دەرکەوتووە چەند خەوت زۆربێت هێندە رێژەی مردن زیاتر دەبێت.
لە سێ زانکۆی بەریتانی ناودار، کیلی، مانچستەر، ویڵز ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەوانەی ٨ کاتژمێر دەنوون رووبەریی نەخۆشی دڵ و جەڵتەی دەماغ و نەخۆشی دەماری خوێن دەبنەوە، بە بەراورد بەوانەی ٧ کاتژمێر دەخەون.
ئەو توێژینەوانە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، ئەو کەسانەی ٩ کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا دەنوون، ١٤% رووبەرووی مردنی پێشوەخت دەبنەوە. ئەو مرۆڤانەی ١٠ کاتژمێر دەنوون بەڕێژەی ٣٠% رووبەرووی مرردنی پێشوەخت دەبنەوە، ئەوانەی ١١ کاتژمێر دەخەون لە ٥٦% رووبەرووی پێشوەختەی مردن دەبنەوە.
PM:11:41:10/08/2018