وەزارەتی ئەوقاف دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت

 وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند "ئەمشەو 11ی ئابی 2018 یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكرێت".

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە"تاوەكو ئێستا یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیارینەكراوە، ئەمشەو 11ی ئاب دوای نوێژی عیشا حكومەتی سعویە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكات".

ڕاشیگەیاندووە"دیاریكردنی رۆژی جەژنی قوربان لەلایەن وڵاتی سعودیە دەبێت بەهۆی ئەوەی موسڵمانان روو لەو وڵاتە دەكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەركی ئاینی (فەریزەی حەج) و ئەمشەویش ئەو وڵاتە بڕیاردەدات".

وتوشیەتی ئەگەری بەهێز ئەوەیە 22ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بێت.

ڕوونیشی کردووەتەوە كە ئەگەر مانگی زی القعدە  30 رۆژ بێت ئەوا 22ی مانگ دەكرێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، ئەگەر 29 رۆژیش بێت، ئەوا 21ی مانگ دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن.



PM:01:54:11/08/2018