دوو پارێزەر بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لەلایەن سێ چەکدارەوە کە مۆڵەتی چەکەکانیان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە پێدراوە، سکاڵای یاسایی لەسه‌ر سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی عێراق، تۆمار ده‌كه‌ن.
لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا ٨ی ئاب، دوو پاریزەر بەناوەکانی "نه‌جات فارس، كه‌ڕار حسێن"، سکاڵای یاساییان لەسەر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوه بەسەرچووی عێراق و قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق تۆمارکردووە.
ئەو دوو پارێزەرە، هۆکاری تۆمارکردنی سکاڵاکەیان لەسەر ئەو دوو گەورە بەرپرسەی عێراق بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە سێ چەکدار هەڕەشەیان لەو دوو پاریزەرە کردووەو ئازار دراون، هەروەها دهمانچهكانیشیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه مۆڵه‌تى پێدراوە.
لە نوسراوەکەدا ئەو دوو پاریزەرە دوپاتی دەکەنەوە، کە پێدانی مۆڵەتی چەک بەو کەسانە پێچه‌وانه‌ى مه‌رج و رێنماییە یاساییه‌كانه، بەوپێیەی ئەو کەسەی مۆڵەتی چەکهەڵگرتنی پێدەدرێت، به‌ڕه‌وشت بەرز بێت و پیشینەی تاوانی نەبێت، لەکاتێدا ئەو چەکدارانە کاری تاوانکاریان لە پیشتردا ئەنجامداوە.