وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بێ ئاگایی خۆی لە سەردانکردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ وڵاتەکەی دەربڕیو رایگەیاند هیچ راگەیەندراوێکیان پێ نەگەیشتووە.
ماڵپەڕی روسیاتوده‌ی، لەزاری به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاوکردەوە، کە ئاگاداری سەردانکردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نین، کە له‌م هەفتەیەدا سەردانی وڵاتەکەیان بکات و وتی "هیچ هه‌واڵێك یان راگه‌یه‌ندراوێكم له‌وباره‌یه‌وه پێ نه‌گه‌یشتوه".
ئەمەش لەکاتێکدایە لەلایەن جاسم محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق و سه‌ركرده له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هەواڵی سەردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ تورکیا و ئێران بڵاوکرایەوە.
هەروەها ناوبراو باسی لە مەبەست و ئەجێندای سەردانەکەش کردبوو ووتبوی، کە عەبادی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و تورکیا باس لە کێشەی ئاو و کارەبا دەکەن.