جێرارد پیکی چیتر یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ناکاتەوە



جێرارد پیکی بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیاو یانەی بەرشەلۆنە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، رایگەیاند، چیتر یاری بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا ناکەمەوەو واز لە یاریکردن دەهێنم.
پیکی رایگەیاند ماوەیەکی زۆر بیرم لەمە کردۆتەوەو قسەشم لەگەڵ لویس ئینریکی راهێنەری هەڵبژاردەکە کردووەو هەموو شتێکم پێراگەیاندووە.
هەروەها وتی، من کاتێکی خۆش و نایابم لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بەسەر بردووەو ئێستاش کاتی ئەوەیە واز بهێنم.




PM:11:43:11/08/2018