لەبارەی پشووی جەژنەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

حکوومەتی عێراق، لە بارەی دیاریکردنی ڕۆژەکانی پشووی جەژنی قوربان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

سەحد حەدیسی، وتەبێژی فەرمی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران، پشووی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەفتەی ڕابردوو، بە فەرمی ڕۆژەکانی پشووی جەژنی قوربانی دیاری کرد، کە لە رۆژی یەکشەمە 2018/8/19 دەست پێ دەکات، تا رۆژی شەممە 2018/8/25 بەردەوام دەبێت، ڕۆژی یەکشەممە 2018/8/26 دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە".

دوێنێ بەفەرمی حکوومەتی سعوودیە، ڕۆژی سێشەممە 21/8/2018ی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کرد.



PM:04:50:12/08/2018