ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا له وتارێكدا لەبەرامبەر سزاکانی ئەمریکا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و وڵاتە کرد و رایگەیاند "ئیتر رووبه‌رووتان ده‌بینه‌وه".
ئێواره‌ی ئەمڕۆ ئه‌ردۆغان له وتارێكدا له ترابزۆن، هاووڵاتیانی توركیای دڵنیا كرده‌وه كه رادەستی ئه‌مریكا نابن و رێگه‌ی تر ده‌دۆزنه‌وه و به‌هاش بۆ لیره‌ی توركی ده‌گێڕنه‌وه.
ئه‌ردۆغان وتی "لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم، یارییه‌كه‌ی ئه‌وانمان بینی و ئیتر نۆره‌ی ئێمه‌یه كه رووبه‌روویان ببینه‌وه، ئێمه رادەست نابین، ئه‌گه‌ر ئێوه به دۆلار رووبه‌روومان ده‌بنه‌وه، ئێمه‌ش رێگه‌ی ترمان هه‌یه و چاره‌ی خۆمان ده‌دۆزینه‌وه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی بەوە دا كه ئه‌مڕۆ پاره هه‌یه و به‌یانی نییه، بۆیه ناتوانن به پاره رووبه‌رووی توركیا ببنه‌وه.